لە سلێمانى یادی دامەزراندنى پەکەکە دەکرێتەوە
کۆمیتەى خانەوادەى شەهیدانى پەکەکە لە باشووری کوردستان، مەراسیمێک بە بۆنەى ٤١هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە شاری سلێمانى بەڕێوەدەبات.
کۆمیتەى خانەوادەى شەهیدانى پەکەکە لە باشووری کوردستان، مەراسیمێک بە بۆنەى ٤١هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە شاری سلێمانى بەڕێوەدەبات.
ئاهەنگی یادکردنەوەکە بە دروشمی "گۆشهگیریی تێكدهشكێنین، فاشیزم دهڕوخێنین، كوردستان ئازاد دهكهین" رۆژی پێنجەشەممەى داهاتوو ٢٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە لە کاتژمێر ٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
دەستەى ئامادەکاری یادەکە رایانگەیاندووە "گەلەكەمان بەقۆناخێكی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت و ڕووبەڕووی پیلانگێڕیی گەورەین. بۆ ئهم مەبەسته و مایەپوچكردنی هەموو ئەو هەوڵانە و بەسەركەوتن گەیاندنی تێكۆشانی ئازادی و نیشاندانی یەك هەڵوێستیی بەرامبەر بەهەموو پیلانەكان، ئامادهبوونتان مایهی دڵخۆشیمانه".
ئاهەنگی یادی دامەزراندنی پەکەکە چەندین بەرنامەى جۆراجۆر لە خۆ دەگرێت و هەریەک لە تیپی ههڵپهڕكێی ئهستێره، تیپی مۆسیقای میزۆپۆتامیا و هونهرمهند باری (له ڕوسیاوه) بەشداری لە ئاهەنگەدا دەکەن.
ر.م