مانگرتن لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان، لە سلێمانی١١٤ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی مانگرتن لەخوارد لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەشاری سلێمانی لە ڕۆژی ١١٤هەمینی خۆیدایە وئەمڕۆ گروپی ٥٨هەمین دەستیان بەمانگرتن کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ، ٥۸مین گروپ بەشدارییان لە مانگرتنی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کرد لە شاری سلێمانی، کە ۱۱٤ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

گروپەکە لە سێ کەس پێکهاتوون، کە لە باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارییان کردووە.

حەمدوڵا ئاکتاش، کە هاوڵاتییەکی باکووری کوردستانە و بەشداریی لە مانگرتنەکەدا کردووە، ئاماژەی بەوەکرد، مانگرتنی ئەوان بەردەوامە و داوا لە گەلی کورد دەکەن، کە پشتگیریی و بەشداریی مانگرتنەکان ببن.

وتیشی: چەندین شەهیدمان داوە، بۆیە چیترکات نەماوە بۆ بیرکردنەوە لە ڕێگایەکی دیکە، پێویستە بە هەر نرخێک بێت گۆشەگیریی تێکبشکێنین.

ک٠ش