لە سلێمانی هاوڵاتیەک بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە مەلای مزگەوتە و تەمەنی ٧٠ ساڵە.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەسێک گیانی لەدەستدا کە مەلای مزگەوتە و تەمەنی ٧٠ ساڵە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چینەوە سەریهەڵدا لە ماوەیەکی کەمدا لە زۆر وڵاتی جیهان بڵاوبووەوە و زۆر کەس گیانیان لەدەستدا. لە باشووری کوردستانیش یەکەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.
لە شاری سلێمانی مەلایەک کە دوێنێ نیشانەکانی ڤایرۆسەکە تێیایدا دەرکەوت، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
مەلا ڕەشید مەلای مزگەوتی مەحوی شاری سلێمانی کە تەمەنی ٧٠ ساڵ بوو هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئێران گەڕابووەوە.
باسی ئەوە دەکرێت مەلا ڕەشید لە ئێران تووشی ڤایرۆسەکە ببوو.
ناڕەزایی بەرانبەر فتواکانی ئەوقاف
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بووە هۆی مردنی هاوڵاتیان لە باشووری کوردستانیش دەزگاکانی تەندروستی ڕێوشوێنیان وەرگرت.
لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکاندا پرسە و نوێژی هەینی قەدەغەکرابوون.
بەڵام ئەوقافی باشووری کوردستان ناڕەزایی پیشاندا و ڕایگەیاندبوو نابێت نوێژی هەینی قەدەغە بکرێت.
ف.ق