لە پارێزگای سلێمانی ١٠ حاڵەتی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ١٠ حاڵەتی تری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامێکی نوێی پشکنینی بۆ گومانلێکراوانی کۆرۆنا ڕاگەیاند، لە دەرئەنجامەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ١٠ توشبووی تریان لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کردوە. دوو کەسیان دانیشتوی شاری سلێمانین و ٧ کەسی تریشیان دانیشتوی قەزای دەربەندیخانن و یەک کەسیشیان دانیشتوی قەزای چەمچماڵە.

ژ.ت