لە سوور و پەیاس نەورۆز پیرۆزکرا

ڕێکخستنەکانی سوور و پەیاسی هەدەپە نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی سووری ئامەد لە گەڕەکی چارکلی نەورۆزی پیرۆز کرد. بە کردنەوەی ئاگر و بە دەف و زوڕنا هاوڵاتیان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی پەیاسی ئامەدیش لەبەردەم باڵەخانەی رێکخستنەکە ئاگری کردەوە و بە هەلهەلەلێدان و چەپلەلێدان و هەڵپەڕکێ نەورۆز پیرۆز کرا.

ف.ق