لە سۆران و سیدەكان و مێرگەسۆر بە چەندین چالاکی ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە چەندین چالاکیى جۆراجۆر لە ناوچەکانى باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێن.
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە چەندین چالاکیى جۆراجۆر لە ناوچەکانى باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێن.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ئاداری ٢٠١٩ / ٢٩ی رەشەمە لە ناوچەكانی سۆران و سیدەكان و مێرگەسۆر بە بەشداریی چەندین ھونەرمەندی باكووری كوردستان ئاھەنگی ھونەری و میللی ساز دەكرێت.
لە ناوچەی سیدەكان بەھەڵدانی ڕەشماڵ لەلایەن گروپی ھونەری و تۆڕی رێكخراوە ناحكوومییەكانی سیدەكان و گروپی ھەڵپەڕكێ ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە. ئەو چالاکییانە لە دوای كاتژمێر ٣:٠٠ی دواى نیوەڕۆ دەست پێدەكەن.
ھەروەھا لە شاری سۆران رێوڕسمی هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگر و ئاهەنگی نەورۆز لە پاركی گوڵان سازدەكرێت. بە ئاهەنگ و گۆرانی و هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز یادەكە بەرز رادەگیرێت. بە ئامادەبوونی چین و توێژەكانی شاری سۆران و دەوروبەری و بەبەشداریی چەند هونەرمەند، ئاهەنگێكی موزیك و گۆرانی و سرودی نەتەوەی ساز دەكرێت. یادەکە بە بەشداریى هەر یەک لە هونەرمەندانى باکووری کوردستان شهڤین دێرسم و ئارام باشکالا بەڕێوەدەچێت.
هاوکات سەنتەری رۆشنبیری و ھونەریی مێرگەسۆر لە دواى کاتژمێر ٣ی دواى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە ئەشكەوتی شانەدەر ئاھەنگێكی جەماوەری بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بە بەشداریی ھەریەك لە ھونەرمەندانی دەلیل و كاوە و ھەڤال ئیبراھیم و كەوێ رێکدەخات.
ر.م