لە سەمسوور ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٣ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە سەمسوور ٣ کەس دەستگیرکران.

دوای ئەوەی ٩ی ئازار لە ناوچەکانی چێلیکان و سەمسوور جەندرمەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسیان دەستگیرکرد، ئەمڕۆش ٣ کەسی تری دەستگیرکران.

ناوەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەم شێوەیەیە: محەمەد چاگلان و جەواهیر بویوکشاهین هەردوو هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپەی شاروچکەی بولام چێلیکان، ئەڕداڵ چاگلان، ئادیگوزەل دەمیرجی، حەسەن بویوکشاهین، ئەرداڵ ئون، ڤەیسەل دەمیرجی، نورەدین چاگلان و ئیسماعیل تۆپتاش ئەندامانی هەدەپە.

ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە لە فەرماندەیی جەندرمەی سەمسوور زیندانیکراون.

ف.ق