لە سەمسووری باکوری کوردستان بوومەلەرزە ڕوویدا

لە ناوچەی سامساتێ لە پارێزگاى سەمسوور لە باکوری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەرى رێختەر ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٣ هاوڵاتی برینداربوون.

لە ناوچەی سامساتێ لە پارێزگاى سەمسوور لە باکوری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ پلە بە پێوەرى رێختەر ڕوویدا و لە ئەنجامدا ١٣ هاوڵاتی برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٤ خولەک لە شارۆچکەی سامساتێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٤ ڕێختەر لە قووڵایی ١.٤ کیلۆمەتریی زەوی ڕوویدا، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە خانوو و بیناکان ڕووخان.

ڕاگەیەندراوە، ئەو بوومەلەرزەیە لە ئامەد، ڕحا، مەرەش، دیلۆک، مەلەتێ، باتمان و چەندین شاری باکوری سوریا وەک کۆبانێ و حەلەب هەستی پێکراوە.