لە شاری کەرکووک قوتابیە یەکەمەکانی هەرچوار بەشی خوێندن خەڵات کران

لەشاری کەرکوک خوێندنکارانی هەرچوار بەشی خوێندنی (کوردی،عەرەبی،تورکمانی و سریانی) خەڵات کران.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی پەروەردەی هەرچوار بەشی خوێندن لە کەرکوک کۆمەلێک خوێندکار خەڵاتی ریزلێنانیان وەرگرت کە یەکەمی بەشەکانیان بوون.هەروەها بەرێوبەرانی ئەو قوتابخانەش خەڵات کران کە قوتابیەکانیان یەکەمیان هێنابوو. خەلات کردنەکە لەلایەن کۆمیتەی کەرکووکی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان ریکخرابوو .

بەختیار ماجد بەرپرسی کۆمیتەی کەرکووکی یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان دەربارەی چالاکی بەخشینی خەڵاتی رێزلێنانەکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی وت: "پەروەردە لە بری ئەوەی پێشبکەوێت بەداخەوە بە بەردەوامی دوادەکەوێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە شاری  کەرکوک، ئێمە بەپێویستمان زانی کە لە شاری کەرکوک بە ئەرکی خۆمان هەستین بەرامبەر خوێندکاران و پەروەردەی شارەکە، هەموو ساڵێک ئێمە خەڵات دەبەخشسینە سێ کەسی یەکەمی ئاستی خوێندنی کوردی ، عەرەبی، تورکمانی و سریانی لە شاری کەرکوک ، هەوڵمانداوە جیاکاری نەهێلین لە نێوان پێکهاتەکان تا کەرکوک وەکو خۆێ نیشان بدەین کە شاری پێکەوە ژیان و خۆشەویستییە.”

هەروەها بەختیار ماجد وتیشی: "بوونی ئەم جۆرە چالاکییانە لە شارەکە پاڵپشتیەکە بۆ قوتابیانی شارەکە و بەبیرهێنانەوەی پەروەردەی شارەکە کە ئەم چالاکییە کاری پەروەدەیە نەک رێکخراوەکان، ئەمرۆ توانیمان خەڵاتی سێ کەسی یەکەمی قوتابخانەکانی هەموو نەتەوەکان بکەین."

ک- ش