لە شارەوانیەکانی ستەور، دێرک و شەمرەخ قەیوم دامەزرێنران

لە شارەوانیەکانی ستەور، دێرک و شەمرەخی هەدەپە کە لە لایەن ئاکەپە/ مەهەپە دەستیان بەسەرداگیرابوو، قەیوم دامەزرێنران.

لە مێردین دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا گوڵستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور، نالان ئوزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و مولکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک دەستگیرکران. ئەمڕۆش دەست بە سەر هەرسێ شارەوانیەکەدا گیرا و لە جێگەی هاوسەرۆکێ شارەوانیەکان قەیوم دامەزرێنران.

ف.ق