لە شەمزینان و بایزید گەریلا گورزی لە دوژمن دایەوە

هەپەگە ڕایگەیاند: لە چالاکیی گەریلاکیانیان لە چەلێ و ئۆپەراسیۆنی دوژمن لە ئاگری گورزی قورس لە دوژمن دراوەتەوە و ۳ سەربازیان کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانیان لە شەمزینانی جۆلەمێرگ و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ئاگری باکوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی داوە و تێیدا هاتووە:

دوێنێ هەینی۱۲ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸، لە کاتژمێر ١٠:٥٠ی خولەکی سەرلەبەیانیدا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان پیرۆز و ئارگری، گەریلاکانمان لە گردی لەیلەکی ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جولەمێرگ، بە چەکی قەناس "نیشانەگر" چالاکییان ئەنجامداوە و تێیدا، ۱ سەرباز کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر ۲۰۱۸، لە ناوچەی بازیدی سەر بە پارێزگەی ئاگری، سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە و بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی ناوچەکەی بۆردومان کردوە و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسی هێزی داگرتووە. لە ڕۆژی ۱۱ی ئۆکتۆبەردا گەریلاکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتندا، ئۆپەراسیۆنکارانیان کردوەتە ئامانجی چالاکییەکیان و لەوێش ۲ سەرباز کوژران. میدیاکانی تورکیاش بانگەشەیان کردووە، گوایا ۲ گەریلامان لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەهیدبوون. لەوبارەوە ڕایگشتی ئاگادار دەکەینەوە ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاستە.

دوێنێ هەینی کاتژمێر ۲۰:٤٥ خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، چیای ڕەشی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کردوە.

هـ.هـ