لە شەمزینان چالاکى، لە دێرسیم و موش ئۆپراسیۆن

هەپەگە رایگەیاند، لە ناوچەى شەمزینان ٢ سەربازی تورکیا کوژران.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکیى هێزى گەریلا و ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

لە شەمزینان ٢ سەرباز کوژران

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە رۆژی ٢٠ى ئابی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە ناوچەى شەهید سەرحەد  لە هەرێمى گۆڤەند لە شەمزینانى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران.

سەربازانى تورکیا لە دێرسیم ئاگریان بەردایە دارستانەکان

سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر رۆژی ١٨ى ئابی ٢٠١٨ لە دەورووبەری ناوچەکانى خاچالی، رەنگیول و بالی مەزرا لە ناوەندى دێرسیم دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانکرد. لە ئۆپراسیۆنەکەدا فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و کۆپتەری جۆری کۆبرا بەکارهێنران. ئۆپراسیۆنەکە هەر ئەو رۆژە کۆتایى پێهات. سوپاى کۆمارى تورکیا لە کاتى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنەکەدا بە ئەنقەست ئاگری بەردایە چەندین ناوچەى دارستانی. ئەو ئاگرە تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە و ئاگرەکە نەکوژێنراوەتەوە.

ئۆپراسیۆنەکەى موش بێ ئەنجام بوو

ئێوارەى رۆژی ١٨ى ئابی ٢٠١٨ ، سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى شەهید ئامەد و شەهید ئاخین لە موش دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد. ئۆپراسیۆنەکە تاوەکو رۆژی ٢٠ى ئابی ٢٠١٨ بەردەوامیى هەبوو و بە بێ ئەوەى ئەنجامێکى لێ بکەوێتەوە کۆتایى پێهێنرا".

ر.م