لە شەنگال دوو کەس کوژران

لەسەر ڕێگای نێوان شەنگال و ناحەیەی تەلعوزێر دوو کەسی عەرەب لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژران.

ئەمڕۆ دوو کەس کە عەرەبن لەسەر ڕێگای نێوان شەنگال و ناحەیەی تەلعوزێر بە کوژراوی دۆزرانەوە. جەلال خەلەف بەرێوەبەری ناحەیەکە ڕایگەیاند، هەردوو کەسەکە ئاسەواری گولە بەسەریانەوە دیارە کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە جەلال خەلەف بەڕێوەبەری ناحیەی تەلعوزێر ئاشکرای کردووە، هەردوو کەسەکە عەرەبن و خەڵکی شەنگالن و ناوەکانیان سعود مناور و حەمودا دەلایە.

دوای کوشتنی دوو کەسەکە ئاسایشی ئێزیدخان دەستی بە ڵێکۆلینەوە کرد و ٤ کەس دەستگیرکراون کە چەکیان پێبووە و لێکۆلینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ف.ق