لە شەنگال لافاو هەستا

بەهۆى زۆریى باران بارینەوە لە ناوچەکانى چل مێران، سەردەشت و کەرسێ لە شەنگال لافاو هەستا.

بەهۆى زۆریى باران بارینەوە لە ناوچەکانى چل مێران، سەردەشت و کەرسێ لە شەنگال لافاو هەستا.

ئێوارەى دوێنێ لە شەنگال بارینى، تەرزە و باران دەستیپێکرد و تاوەکو نیوە شەو بەردەوام بوو.

بەهۆى زۆرى بارینەکەوە، لە چەند شوێنێکى شەنگال لافا هەستا و زیانى گەیاند بە چادر و خانوو و باخ و باخچەى هاووڵاتیان.

لە ناوچەکانى سەردەشت و کەرسێ زیانیش بەو خێزانانە گەیشت، کە تا ئێستا ژیانیان لە ژێر چادردا بەسەر دەبەن.