لە شەنگال پرسە بۆ شەڕڤانێکی یەبەشە دانرا
لە شەنگال بۆ شەڕڤانێکی یەبەشە کە لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو، مەراسیمێکی پرسە دانرا.
لە شەنگال بۆ شەڕڤانێکی یەبەشە کە لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بوو، مەراسیمێکی پرسە دانرا.
دوێنێ لە کۆمەڵگای دوهەلا مەراسیمێکی پرسە بۆ شەهید عەگید شەنگالی شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە دانرا، کە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە خانەسۆر برینداربوو، ڕۆژێک دوای ئەوە شەهیدبوو.
مەراسیمی پرسەکە ئەمڕۆش بەردەوامە و هاوڵاتیانی شەنگال سەردانی مەراسیمەکە دەکەن و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو شەڕڤانە دەکەن، مەراسیمەکە سبەینێش بەردەوام دەبێت.
جێگای ئاماژەیە، شەڕڤانی یەبەشە "عەزیز سالح خەلۆ" ناسراو بە "عەگید شەنگالی" ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە خانەسۆری شەنگال لەگەڵ چوار شەڕڤانی دیکەی یەبەشە برینداربوو، دوێنێ یەبەشە رایگەیاند کە عەگید شەنگالی ڕۆژی ٢٠ ئەم مانگە لە نەخۆشخانە شەهید بووە.