لە شەنگال یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

هاوڵاتیانی شەنگال یادی سێ ژنە شۆڕسگێڕی کوردی تیرۆرکراویان بە نمایشکردنی سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهیدان کردەوە.

ە ناوەندی شەنگال، سنون و خانەسۆر، مەراسیمی یادکردنەوەی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە، کە پێج ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیاندا لە پاریس تێپەڕی.

لەو مەراسیمانەدا سینەفزیۆن لە بارەی ژیانی ساکینە جانسزەوە نمایش کرا.

ئەو مەراسیمانە بە پێشەنگایەتیی تاژێ و لە ئەنجومەنی گەلی ناونەدی شەنگال و سنون و خانەسۆر بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکاندا سینەفزیۆنێک بە ناوی "پۆرترێت: ساکینە جانسز، سارا" نمایشکرا.

لەو مەراسیمەی کە لە خانەسۆر بەڕێوەچوو، نوجان شەنگالی، یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری تاژێ قسەیکردو وتی: ساکینە جانسز نموونەی ژنێکی کورد بوو، کە نەچووە ژێر باری دەسەڵاتداریی کۆمەڵگای پیاوسالارەوەو بەشداری ڕیزەکانی دامەزرانی پەکەکە بوو.

نوجان وتیشی: ساکینە جانسز دژی هەموو ئەو ناحەقییانەی دژی ژنان دەکرا وەستایەوە و بوو بە سیمبۆلی ئازادیی ژنانی جیهان، ئێمە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس شەرمەزاردەکەین.