لە عەفرین ٧ چەتە کوژران و ٢ ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە هەر یەک لە ناوچەکانی رەجۆ، بلبل و شێراوای سەر بە عەفرین چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و ٢ ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە هەر یەک لە ناوچەکانی رەجۆ، بلبل و شێراوای سەر بە عەفرین چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٧ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و ٢ ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران.
لەم بارەیەوە هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREراگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"٣ی ئازار هێزەکانمان لە گوندەکانی بەربان و قۆپ-ی سەر بە ناوچەی راجۆ، گوندی زارێی سەر بە ناوچەی بلبل و گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین لە دژی خاڵە پشکنینەکانی گروپە چەتەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا بە گشتی ٧ چەتە کوژران و ٥ چەتەی تریش بریندرا بوون. هاوکات ٢ ئۆتۆمبیلیش تێکشکێندران.
دوای چالاکییەکان سوپای داگیرکەریش بە بێ وەستان گوندەکانی سەر بە ناوچەی شێراوایان تۆپباران کرد."
ز.ش