لە قوڵایی خاکی تورکیا شەڕڤانان چالاکییان ئەنجامدا

لە هەتای نێو خاکی تورکیا، شەڕڤانان لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بەناو چڵە زەیتونی ڕژێمی تورکیاندا و 7 سەرباز کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە،  لە شاری هەتای کە دەکەوێتە نێو قوڵایی خاکی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا هێرشیان کردە سەر ناوەندی ئۆپەڕاسیۆنی بەناو چڵە زەیتونی هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا.
بەگوێرەی زانیاری بەدەستخراو،  ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندی قرخانی پارێزگای هاتای (لیوای ئەسکەندەرۆنە) ئەنجام دراوە و تێێدا ٧ سەربازی تورک کوژران و دەیانی دیکە بریندار بوون.
زانرا، لەو ناوەندەوە پیلانی هێرش و کردە سەربازییەکان بۆ سەر عەفرین دادەڕژرێن و ناوەندێکی زۆر گرنگی ئەرتەشی تورکە.

ئەمەو یەپەگە و قسەدە، بانگیان لە هاوڵاتیانی سڤیل کردوە، لە هەموو شوێنێک خۆیان لە بنکە و بارەگاکانی ڕژێمی تورک بەدور بگرن، چونکە لە مەودوا دەبنە ئامانجی چالاکی شەڕڤانەکانیان.

 

هـ.هـ