لە قەڵاى کەرکوک یادی کیمیاباران و جەژنی نەورۆز دەکرێتەوە
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و جەژنی نەورۆز لە قەڵای کەرکوک بکەنەوە، بەڵام هێشتا بڕیاریان نەداوە لە یادەکاندا ئاڵای کوردستان هەڵبکەن یاخود نا.
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا یادی کیمیابارانی هەڵەبجە و جەژنی نەورۆز لە قەڵای کەرکوک بکەنەوە، بەڵام هێشتا بڕیاریان نەداوە لە یادەکاندا ئاڵای کوردستان هەڵبکەن یاخود نا.
بەشێک لە حزبە کوردستانییەکانی شاری کەرکوک لە بارەگای حزبی شیوعیی کوردستان لە شاری کەرکوک کۆبونەوە.
بەختیار محەمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی کوردستان/ کۆمیتەی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا وتی: "حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک ئامادەکاریی دەکەن بۆ یادەکانی نەورۆز و ساڵیادی کیمابارانی هەڵەبجە، بڕیار دراوە تەواوی حزبە کوردییەکان لە ڕۆژی ۱٦ی ئەم مانگە لەبەردەم قەڵای کەرکوک یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەنەوە".
دەربارەی ئاهەنگی نەورۆز بەختیار محەمەد وتی: "بڕیارە ڕۆژی ۲۰ی ئەم مانگە ئاگر لەسەر قەڵای کەرکوک بکرێتەوە بەڵام دیار نییە کە ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێ یان هەڵناکرێ".
ر.م