لە لایەن بنەماڵەکەیەوە یادی شەهید (دەمهات زیندان) بەرز ڕاگیرا

(دەمهات زیندان) لە ۲مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە لایەن بنەماڵەکەیەوە یادی بەرز ڕاگیر و ڕاگەیەندرا: "کوڕەکەمان ڕێی ئازادی کوردستانی گرتەبەر و ئاشقی ئازادی بوو و لەو پێناوەشدا گیانی بەخشی و پێوەی سەربەرزین".

۲ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە ده‌مهات ئه‌حمه‌د عەبدوڵا ناسراو بە (دەمهات زیندان) تێپەڕی. بەو بۆنە غەمناکەوە بنەماڵەی شەهید بە ڕاگەیندراوێکی کە کوپیەکی بۆ ئاژانسەکەمان فورات نیوز نێردراوە یادی ڕۆڵە گیانبەختکردوەکەیان بەرز ڕاگرتووە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە؛ "کوڕەکەمان ڕێی ئازادی کوردستانی گرتەبەر و ئاشقی ئازادی بوو و لەو پێناوەشدا گیانی بەخشی. ئێمە لە ساڵیادی شەهادەتی کوڕەکەماندا پەیمان بۆ ڕێبازەکەی نوێ دەکەینەوە و سەربەرزی و سەرفرازی بە شەهید بوونەکەیەوە ڕادەگەیێنین".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی (دەمهات زیندان):

ئەم ماڵبات شەهید وەک مالباتا شەهید دەمهات د سالڤەگەرا دویێ یا شەهید بونا کورێ خو دا دبێژین (شەهید دەمهات) رێیا ئازادیا کوردستانێ گرت.
ئەم وەک مالباتا شەهید دەمهات د سالڤەگەرا دویێ یا شەهید بونا کورێ خو دا دبێژین (شەهید دەمهات) رێیا ئازادیا کوردستانێ گرت بو و ئاشقێ ئازادیێ بوو، د ژیەکێ گەنج دا بریار دا چەکی ژ بۆ ئارمانجا خوە ڕاکەتن و هەر ژ بۆی وێ ئارمانجێ گیانێ خو کرە قوربان.
 د سالڤەگەرا شەهادەتا کورێ خو دا، ئەم سوزێ ژ بو رێیا کورێ خو نوی دکەین و دبێژین: سەربلند و سەرفیرازین ب شەهید دەمهات.
سەرساخی بو مالباتێن شەهیدان و گەلێ کورد دخازین
هیڤی دارین کو بەرهەمێ خوینا شەهیدێن کوردستانێ ئازادبونا کوردستانێ بیتن.

مالباتا شەهید دەمهات زیندان ۲۲/ ۳/ ۲۰۲۰

شایانی بیرهێنانەوەیە، ده‌مهات ئه‌حمه‌د عەبدوڵا ناسراو بە (دەمهات زیندان) گه‌ریلای هێزەکانی پاراستنی گەل- هه‌په‌گه و خەڵکی پارێزگای دهۆک-ی باشوری کوردستان،‌ له‌ ڕێککەوتی ٢٢ی مانگی ئازاری ساڵی ۲۰۱۸، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی داگیرکەری  تورکیا بۆ سه‌ر گوندی وەرخەلی دەڤەری رێکان-ی سەر بە هه‌رێمی زاپ لەگەڵ دوو هەفاڵی دیکەیدا شه‌هیدببوون.

هـ.هـ