لە لیجە و پاسووری ئامەد قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا

لە ناوچەکانى لیجە و پاسوور لە پارێزگاى  ئامەدی باکوورى کوردستان قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا.

لە ناوچەکانى لیجە و پاسوور لە پارێزگاى  ئامەدی باکوورى کوردستان قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا.

بە مەبەستى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازیى سوپاى تورکیاى داگیرکەر، لە ٦٩ گوند و ناوچەى لیجە و پاسوورى ئامەد قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا.

بەپێى راگەیاندراوى والی تورک لە ئامەد ئەو گوند و ناوچانەى قەدەغەى هاتووچۆیان تێدا راگەیەندراوە بریتین لە:

ناوچەى لیجە

گوندەکانى یالملی، ئاکچا بوداک، ئولوجاک، کلیچلی، یۆروماز، گولدیکەن، بەهارلار، ئۆچدام لار، یاپاراک کۆی، یونلوجە، کەشکوڤاری، چفتلیک، لەیهۆ سۆر، مەحمود لو، تاهتاک لەک، بالیجا، مەحمودان، یەنی یازی، هیژ، گۆزەلی، دەرگان، ئالیچلی یایلا، بوبان، کایناک تاش، دۆکیوزکات، ئالیان، عەبدولڕەحمان بەگ، ئاشاگیهۆدیک، کۆنولک لو، پەرپانک، یەشیل بورچ، کیلیملی، گەلبەری، بیلگین، هەگۆگۆزەر، کۆچمارین، محەمەدیل، ساغلک، گۆنەن، هەمزە بەی، سکاس، گیوچیک، ئەسکی کۆی، سەمەزی، یاکا، کاراچ، کایا دیبی، باڤەردا و کێڵگەى کوموم میرزا.

ناوچەى پاسوور

گوندەکانى ئاگیلی، ئاکدۆروک، ئاگاچلی، ئاشاگەلمالی، چاگلایان، کایناک کۆی، کارپوزلو، عەلگیلی، دەرەجیک، هارابە، گولدیکەن، دیرلیک، کەفان، یوکاریئەلمالی، دەڤە بۆینو، ئاستال، ئیشکلار، گیوموشسویو، سۆگنالی و چۆتوک.

والیى تورک لە ئامەد رایگەیاندووە، قەدەغەکە لە کاتژمێر ١١ى شەوی ٢٥ى نیسانی ٢٠١٨ەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو دەرکردنى بڕیارێکى تر بەردەوامیى دەبێت.