لە لێلیکان ١٥ سەربازى تورکیا کوژران

گەریلاکانى هەپەگە لە لێلیکان هێرشیان کردە سەر سوپاى تورکیا و لەو هێرشەدا ١٥ سەربازى تورکیا کوژران.

گەریلاکانى هەپەگە لە لێلیکان هێرشیان کردە سەر سوپاى تورکیا و لەو هێرشەدا ١٥ سەربازى تورکیا کوژران.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، گەریلاکانى هەپەگە دوێنێ کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکى ئێوارە هێرشیان کردووەتە سەر سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گردی لێلیکان لە ناوچەى برادۆست.

پێشتر راگەیاندرابوو، کە لەو چالاکییەى گەریلاکاندا ٩ سەربازى تورکیا کوژراون، بەڵام ئێستا ئەوە روون بووەتەوە، کە لەو چالاکییەدا ١٥ سەربازى تورکیا کوژراون و چەندین سەربازى تریش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، سوپاى تورکیاى داگیرکەر بریندارەکانى خۆی گواستووەتەوە بۆ گوندی بەرمیزێ.

چاوەڕێ دەکرێت هەپەگە لەو بارەیەوە راگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.

ر.م