لە لێلیکان چالاکیى گەریلا؛ ٤ سەربازى تورکیا کوژران
لە ٢ چالاکیى هێزەکانى گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی لێلیکانى برادۆست لە باشووری کوردستان ٤ سەربازی تورکیا کوژران.
لە ٢ چالاکیى هێزەکانى گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی لێلیکانى برادۆست لە باشووری کوردستان ٤ سەربازی تورکیا کوژران.
بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان هێزەکانى گەریلا رۆژی چوارشەممە ١٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە شاخی لێلیکان لە ناوچەى برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکییان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامداوە.
هەر لەو رۆژەدا هێزەکانى گەریلا لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا چالاکییەکى تریان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی لێلیکان ئەنجامداوەتەوە و لە چالاکییەدا ٤ سەربازی تورکیا کوژراون.
ناوەندی راگەیاندنى هەپەگە تاوەکو ئێستا لەبارەى ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوى فەرمیى بڵاونەکردووەتەوە.
ر.م