لە لەندەن هێرشەکانی سەر ژنان ئیدانە کرا
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هێرش و سیاسەتەکانی دەستدرێژیکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژنان، رسوا و شەرمەزار کرا.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هێرش و سیاسەتەکانی دەستدرێژیکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژنان، رسوا و شەرمەزار کرا.
کەمپنی یەکگرتنی کوردستان، لە بەردەم نوێنەرایەتی تورکیا لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا چالاکیەکی ساز کرد. لەو چالاکیەدا توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، ئیدانە کرا.
پاولا مامۆند لەو چالاکیەدا لێدوانێکی بۆ راگەیاندنەکان بڵاو کردەوە و وتی:"دەوڵەتی لاقەکەری تورک لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بووەتە هۆکاری کوژران و گیانلەدەستدانی چەندین ژن."
بەسیمە باشاریش لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی بەریتانیا وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی:"دەوڵەتی تورک میکانیزمەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی خستووەتە کار. ئەردۆغان هەمیشە ژنانی کردووەتە ئامانجی هێرش و پەلامارەکان."
ژنان لە چالاکیەکەدا پانکارتێک کە ناوی ئەو ژنانەی کوژراون تێیدا نووسرابوو، لەبەردەم نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورکیا بەرز کردەوە.
ز.ش