لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووە ٤٩ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ەوە و تا ئێستا ٤٩ هاوڵاتی، خوێندکار و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگێر کردووە.

بەگوێرەی هەولێکی ماڵپەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووە ٣٩ هاوڵاتی، خوێندکار و چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و ١٠ هاوڵاتی دیکەش بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون.

بەپێی ئەو ئامارانە ٣٣ لەو دەستبەسەرکراوانە تا ئێستا دەستبەسەرن یان هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئازادکردنیان لە بەردەستدا نییە و ٦ هاوڵاتی دیکەش بە دانانی بارمتە یان بڕیاری کەفالەت ئازادکراون.

لەو مانگەدا هەروەها ٩ خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران، لەوان پێویستە ئاماژە بە ٣ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە و ٥ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بدرێت کە پاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە خوێندکارییەکان دژ بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.

لە سنە ١٠ کەس، لە کرماشان ٨ کەس و لە مەریوانیش ٦ کەس دەستگیرکراون و لە شنوش ٥ کەس رەوانەی زیندان کراون و هاوڵاتی و چالاکوامامی تر لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.

ف.ق