لە ماوەی ٣ رۆژدا بۆ جاری دووەم خورماتوو هاوەنبارنکرا

داعش لەم هەفتەیەدا بۆ جاری دووەم بە چەکی هاوەن هێرشی کردە سەر ناوەندی قەزای خورماتوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ٦ گولــلە هاوەن هێرشکرایە سەر گەڕەکی مالا سفر لە ناوەندی قەزای خورماتوو، بەپیێی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوتوون ٣ کەس لە ئاکامی ئەو هێرشەدا بریندار بوون.

دەربارەی ئەم هێرشە، عەمید حوسێن عەلی بەرێوبەری پۆلیسی خورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ قەزای دووزخورماتوو بە ٦ گولـلە هاوەن هێرشیکرایە سەر و ئەمەش جاری دووەمە و لە ماوەی سێ رۆژدا داعش بەگولـلە هاوەن هێرش بکاتە سەر ناوەندی قەزای خوورماتوو."

هەروەها عەمید حوسێن عەلی ڕاشیگەیاند: "گولـلە هاوەنەکان لە پشتی ناوچە چیاکانەوە ئاراستەی ناوەندی قەزای خورماتوو کراون، وەکو ئاشکرایە لەو سنوورە لە ناوچە چیایەکان موڵگەکانی پاشماوەکانی داعشی لێ ماوە."

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خورماتوو پێی راگەیاندین: "دوای هێرشەکە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خورماتوو بۆ ئەوەی فریادگوزاریی سەرەتایی پێشکەش بە بریندارەکان بکرێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە ٣ رۆژ پێش ئیستا بەهەمان شێوە بە ٤ گولـلە هاوەن گەڕەکی مەلا ئەحمەد لە ناوەندی قەزای خورماتو هاوەنباران کرا.

ژ.ت