لە ماوەی چەند کاتژمیرێکدا خوراک بۆ ٣٣٠٠ خێزانی هەژاری کەرکوک دەبینکرا

لە شاری کەرکوک بە بەشداری هەموو پێکاتەکانی شارەکە کەمپینێک ڕاگەیاندرا بۆ دابینکردنی خوراک بۆ خێزانە هەژارەکانی شارەکە.

ئەمرۆ لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک، بە ئامادەبوونی کەسایەتی و نوێنەری سەرجەم  پێکهاتەکانی شاری کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەمپینێک ڕاگەیاندرا بۆ دابینکردنی خوراک بۆ هاوکاری کردنی خێزانە هەژارەکانی شاری کەرکوک.

محەمەد عوسمان ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق و بەرپرسی مەڵبەندی ٢ی یەکیتی نیشتیمان کوردستان لە کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی شاری کەرکوک، سەبارەت بە دۆخی هەژارانی شارەکە لەم بارودۆخەی ئیستادا ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی رێگر بین لە روودانی کارەساتی مرۆیی و برسی-بوونی هەژارانی شاری کەرکوک داوا لە کەسانی دەولەمەند و بە توانا دەکەین بە پیری خەلکی هەژارەوە بچن و هاوکارییان بکەن، کارەساتی مرۆیی لەم شارە روو لە هەر پێکهاتەیەکی ئەم شارە بکات بۆ ئێمە جیاوازی نیە چونکە مێژوویەکی کۆن پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەر کارەساتێک روو لەم شارە بکات روو لە هەموو پێکهاتەکان دەکات."

دەربارەی ئەو برە هاوکارییەی کۆیانکردۆتەوە لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی کەمپینەکە، محەمەد عوسمان ڕایگەیاند: "لێرەوە روو دەکینە خاوەن تواناکان داوایان لێدەکەین هاوکاری خەلکی هەژاری شاری کەرکوک بکەن، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکارییەکە ڕاگەیاندراوە توانراوە خواردن دابین بکەین بۆ ٣٣٠٠ خێزان و پێش بینیش دەکەین لە ماوەی ئەم چەند رۆژە بتوانین بۆ ١٠ هەزار خێزانی هەژار خورادن دابین بکەین.''

دەربارەی چۆنیەتی گەیاندنی هاوکاری لەم دۆخەی ئیستا کە هاتووچۆ کردن قەدەغەیە، محەمەد عوسمان وتی: "هەر کەسێک دەیەوێت هاوکاری بگەیەنیتە دەتوانێت پەیوەندی لەگەل ئەندامانی کامپینە بکات، ئێمەش پەیوەندیمان هەیە لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک بۆ ئاسانکاری کردن لە گەیاندنی هاوکاریەکان."

لە کۆتایدا محەمەد عوسمان وتی: "ئەم شارەی ئێمە چەندین ئاین و بیروڕای جیاوازی تێدا، ئێمەی موسلمان پێویستە روو بکەینە موسلمانەکان و پیان بلین ئەوەی ئیستا دەکرێت هاوتای زەکات و حەج و عەمرە کردنە."

ز.ش