لە مه‌یدانی جەنگ خولێکی دیكه‌ی گەریلا کۆتایی هات
لە هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان، کە لە دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەیدانی جه‌نگ، خولێکی دیكه‌ی شەڕڤانه نوێیه‌كان کۆتایی هات.
لە هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان، کە لە دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەیدانی جه‌نگ، خولێکی دیكه‌ی شەڕڤانه نوێیه‌كان کۆتایی هات.
لە گه‌ڕانه‌كانمان له هه‌رێمی برادۆست، ئەم جارەیان بووینە میوانی «خولی شەڕڤانانی نوێی شەهید هه‌مزه». ده‌سته به ده‌سته گەریلا ده‌چوونه مه‌یدانی پەروەردە و سه‌یری مه‌ڕاسیمی سه‌ربازیی شەڕڤانانی نوێیان ده‌كرد. لە مه‌ڕاسیمه سەربازییەکەدا وته پێشکەش کران و سوێند خورا كه به شوێنپێی زه‌كی شه‌نگالی و ماهیر ئاتاكاندا بڕۆن. پاشان شەڕڤانانی نوێ ده‌سته به ده‌سته به‌ڵێنیان دا و ناسنامه‌ی خۆیان وه‌رگرت. مه‌ڕاسیمی سه‌ربازی كه له‌نێو چه‌پڵه‌ی گه‌ریلاكانی مه‌یدانه‌كه به‌رده‌وام بوو، به گوتنی «ساخ بی» كه كاریگه‌ری له هه‌ست و بیری مرۆڤ ده‌كات، كۆتایی هات.
پاش ئەو مەراسیمە، ئەمجارەیان ورە و جۆش و خرۆش دەستی پێ‌کرد. بە گۆرانی، هۆنراوە و هەڵپەڕکێ، بەردەوامی بەو جۆش و خرۆشه درا. گرووپی ئاوازه‌كانی چیا-ش به‌شدار بوون و بە گۆرانیەکانیان جۆش و خرۆشی مه‌یدانه‌كه‌یان زیاتر کرد.
له‌نێو ئەو ڕەنگینییەدا كه‌مێك له‌گه‌ڵ فێركاری خوله‌كه سمكۆ كه‌ربۆران قسه‌مان كرد. ده‌وڵه‌تی تورك ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا، شانۆگه‌رییه‌كی سازكردبوو كه گوایه سمكۆ كه‌ربۆران ژیانی له‌ده‌ستداوه. دەوڵەتی تورکیا ئه‌م چه‌واشه‌كارییه‌ی لەڕێی گۆڕین و شێواندنی پشکنینی دی ئێن ئەی-یەوە ئەنجام دابوو. خانه‌واده‌ی سمکۆیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو و شه‌ڕێكی ده‌روونییان هه‌م له دژی خانه‌واده‌كه‌ی و هه‌م له دژی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌برد. سمکۆ کەربۆران ئەو بارودۆخەی بەبیرهێنایەوە و گوتی: «ئێستا ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بەم بارودۆخە بزانێت، شێت و هار دەبێت. هەم من ساغ و سەلامەتم و هەم هێندەی خولێك ئێمه زیادمان کردووە.»
لە وەڵامی پرسیاری ئێمەدا «ئایا له‌م مه‌یدانه‌دا كه له‌ژێر مه‌ترسیی ته‌كنیكی ده‌وڵه‌تی توركدایه، خولی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕڤانه نوێیه ڕیسك نییه؟» سمكۆ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه گوتی: «ئێمه ناتوانین له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ ناوبڕ به په‌روه‌رده و گه‌وره‌بوونی خۆمان بده‌ین، ئەگەر ئێمە بە گوێرەی دەوڵەتی تورکیا کارمان بکردایە، ده‌بوایه ئێستا من مردوو بوام.»
ئێمه له مه‌یدانه‌كه ده‌چینه ده‌ره‌وه و ده‌بینین كه ئه‌وانه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا وه‌ك شه‌ڕڤانی نوێ به‌شداری مه‌ڕاسیمه‌كه بوون، بوونه‌ته پارچه‌یه‌كی مه‌یدانی برادۆست و هاوشێوه‌ی گه‌ریلاكانی دیكه بوونه‌ته گه‌ریلای ئازادیی كوردستان.
s.m