لە موش دەستدرێژیکرایە سەر ژنێک و کوشتیشیان

لە گوندی قێرانلیی لە ناوچەى مەلازگر لە پارێزگای موش ژنێک لەلایەن هێوەرەکەیەوە (ژنبرا - شوبراکەیەوە) دەستدرێژیی کرایە سەر و دواى ئەوەى هاوسەرەکەی بەو دەستدرێژییەی زانی، هاوسەرەکەی کوشت.

لە گوندی قێرانلیی لە ناوچەى مەلازگر لە پارێزگای موش ژنێک لەلایەن هێوەرەکەیەوە (ژنبرا - شوبراکەیەوە) دەستدرێژیی کرایە سەر و دواى ئەوەى هاوسەرەکەی بەو دەستدرێژییەی زانی، هاوسەرەکەی کوشت.

بەپێی زانیارییەکان، ژنێک بە ناوی فاتمە ئاڵتنماکاس، کە دایکی ٦ منداڵ بووە لەلایەن کازم ئاڵتنماکاسی هاوسەرییەوە کوژرا. تەرمەکەى ئاڵتنماکاس لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و لە گوندی هۆزدەمیر لەناوچەى پاتنۆسی ئاگری بە خاک سپێردرا.

دوای رووداوی کوشتنەکە کازم ئاڵتنماکاس بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستگیرکرا و ٦ منداڵی بنەماڵەکەشیان خستە شێڵدەری 'پاراستنی منداڵ'.

دواى رووداوەکە وردەکاریی تاوانەکە زیاتر روون بوویەوە و ئەوە دەرکەتووە، کە فاتمە ئاڵتنماکاس قوربانیی دەستدرێژی بووە. بەپێی زانیارییەکان، کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاشکراکراون، فاتمە ئاڵتنماکاس لە ١٢ی تەممووزدا لەگەڵ هاوسەرەکەى چوون بۆ بنکەى جەندرمەی مەلازگر و سکاڵایان تۆمار کردووە. ئاڵتنماکاس لە سکاڵاکەیەدا وتویەتی، براکەی خۆی بە ناوی (ئێس . ئەی) دەستدرێژیی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی. لەسەر ئەو سکاڵایە ئێس. ئەی دەستگیرکرابوو، بەڵام دواى ٢ رۆژ ئازاد کرابوو. هەر ئەو رۆژەى کە ئاڵتنماکاس ئازاد کرا، فاتمەش کوژرا.

بنەماڵەى فاتمە ئاڵتنماکاس رایانگەیاندووە، سکاڵا لە دژی کازمی هاوسەری فاتمە و هەموو ئەندامانی تری بنەماڵەکەى دەکەن.

ژ.ت