لە مێردین ٧سەربازی تورک کوژران

لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە ناوچەی دێرکی مێردین ٧سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران. لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهید بوو.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە  رایگەیاند کە چالاکی گەریلاکانی لەدژی داگیرکەران بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول لە ناوچەی دێرکی مێردین لەدژی گەریلاکانمان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکردبوو. لە هەرێمەکەدا لەنێوان گەریلاکانی ئێمە وسوپای داگیرکەری تورک شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە. شەڕەکە هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی ئەیلوول درێژەی کیشا لەو شەڕەدا ٧ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران و زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا. هەپەگە رایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەوشەڕەدا گەریلایەکی ئەوان بەناوی ڕوونی شەهید بووە.

ناسنامەی ئەو گەریلا شەهیدە بەم شێوەیە:

ناسناو:ڕوونی دەرویش

ناو وپاشناو: ئوگورجان دیندار

ناوی دایک- باوک: یەلدز- مەحمود

شوێنی لەدایک بوون: وان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مێردین ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩

ک-ش