لە مەراسیمێکدا ڕاپۆرتی شەش مانگی ڕابردووی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان
لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ڕاپۆرتی ٦ مانگی ڕابردووی پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان ڕاگەیاند.
لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ڕاپۆرتی ٦ مانگی ڕابردووی پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان ڕاگەیاند.
ئێوارەی ئەمرۆ لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک لە ژێر دروشمی (پارێزگاری لە ژیانی رۆژنامەنووسان، پارێزگاریکردنە لە ئازادی ڕادەربڕین) مەراسیمێک سازکرا و ڕاپۆرتی ٦ مانگی ڕابردووی پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان ئاشکراکرا.
لە مەراسیمەکەدا نەقیبی گشتی سەندیکای کوردستان و نەقیبی کەرکوک و ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک ئامادەی مەراسیمەکە بوون.
لە مەراسیمەکەدا نەقیبی گشتی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان گوێی لە بارودۆخ و ڕەخنەی رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک گرت، پاشان ئەو رۆژنامەنووسانەی پێشێکاری بەرامبەریان کراوە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا خەڵات کران.
کوێ ئەو پێشەلکاریانەی بەرامبەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە ٢٨ پێشێلکاری بوون کە ٢٣ پێشێلکاریان، پێشێلکاری ڕاپۆرتی بوون.
١٠ حاڵەتی دەستگیرکردن، ٩ حاڵەتی ڕێگەنەدان بە رووماڵکردن، ٥ حاڵەتی هێرش و سوکایەتی، ١ حاڵەتی لێدان، ١ حاڵەتی داخستنی کەناڵ، ١ حاڵەتی هەڕەشە، ١ حاڵەتی داوای پرکردنەوەی فۆرمی زانیاری کەسی و ئەمنی هەبوون.
ف.ق