بە وتەی بەرپرسی مانگی سوور (هیلال ئەحمەر)ی مەریوان ئەو تەقینەوەیە لە ٦ کم گوندی دەرەوەران-ی سەربە شاری مەریوانی-ی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە و لەئەنجامدا ٢ کۆڵبەری کورد کوژران وکۆڵبەرێکی دیکە بریندار بووە.
سەرچاوەکانی هەوال ناسنامەی ئەودوو کۆڵبەرەیان عەبدوڵا محمەدزادە دانیشتووی گوندی تەیناڵی مەریوان وعەلی نادری خەڵکی گوندی گۆنۆ-ی دیواندەرە راگەیاندووە ، هەروەها ناوی ئەوکۆڵبەرە بریندارەکە کە بە هۆی تەقینەوەکەوە لاقێکی لەدەستداوە حەمید خەلکی گوندی بانی چۆی سنەیە.
تەرمی کۆڵبەرە کوژراوو بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی 'بوعەلی' مەریوان کراوە.
شایانی باسە کە ماوەیەک پێس ئیستا لە سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر گاگشی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەست دابوو.
ک-ش