لە ناوچەى شەڕیان دووریانخستەوە و برینەکەیان دەرمان کرد
بێچووی بزنەکێوییەک، کە بەهۆی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکەوە بریندار بوو بوو لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە – یەژاستارەوە لە گۆڕەپانی شەڕ گواسترایەوە بۆ ناوچەى ئارام و برینەکەیان چارەسەر کرد.
بێچووی بزنەکێوییەک، کە بەهۆی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکەوە بریندار بوو بوو لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە – یەژاستارەوە لە گۆڕەپانی شەڕ گواسترایەوە بۆ ناوچەى ئارام و برینەکەیان چارەسەر کرد.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە جەنگی حەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرەنگاریدا. ئەو بەرخودانە مێژوییە بە قارەمانییەکی گەورە و بێ راوەستان بەردەوامیی هەیە. سوپای تورک بۆ ئەوەى خۆی بەسەر خاکی باشووردا زاڵ بکات، لە کوشتن و سڕینەوە و لەناوبردندا هیچ سنوورێک ناناسێت. سروشتی کوردستان و گیانەوەرەکانى دەکاتە ئامانج و هەموو رۆژێک دەیانسوتێنێت و دەیانکوژێت.
لەو داگیرکەرییەدا هەموو رۆژێک سروشتی کوردستان لە ژێر ئاگر و بۆردوماندایە. هێزەکانى گەریلا لە هەموو ساتێکی شەڕدا لە بەرامبەر سەربازانی دەوڵەتى تورکدا بەرخودان گەورەتر و گەشتر دەکەن. گەریلاکان لەو شەڕەدا بێچووی بزنەکێویەکیان بە برینداری دۆزییەوە، کە تەمەنی یەک مانگ بوو و دایکی بەهۆی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە کوژرابوو.
ئەو بێچووە بزنەکێویە کە لە ژێر بۆردومانی دەوڵەتى تورکدا بوو، بەهۆی بۆردومانەکانەوە پشت و گوێکانی بریندار بوو بوون. گەریلاکان بزنەکێویەکەیان لە گۆڕەپانی شەڕەکە بردەوە دەرەوە بۆ ناوچەیەکى ئارام و برینەکەیان دەرمان کرد. ئەو بزنە کێویە ئێستا لە گەڵ شەڕڤانانی ئازادیدایە و درێژە بە ژیانی خۆی دەدات و ناونیشان ناوە سۆریاز.
ژ.ت