لە ناوچەی سێرت-ی باکووری کوردستان بە دەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژران

لە شارۆچکەی دیهێ-ی سێرت لە باکووری کوردستان، لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە، لەو شەڕەدا بەدەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

لە شارۆچکەی دیهێ-ی سێرت لە باکووری کوردستان، لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت ڕویدا. بەرپرسانی سەربازی سوپای تورکیا ڕایانگەیاند کە گەریلاکانی هەپەگە لە دژی بارگەێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا ٦ جەردەوان و٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و هەروەها ٤ جەردەوانی دیکەش بریندار بوون.

ئەم لێدوانەی بەرپرسانی سەربازی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە سەرچاوە هەرێمییەکان باس لە کوژرانی دەیان سەربازی سوپای تورکیا دەکەن

تا ئیستا هەپەگە دەربارەی ئەو چالاکییە ڕاگەیاندنی بڵاو نەکردووەتەوە.

ک-ش