لە هەرێمی جوودی ئۆپەراسیۆنی سەربازی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی جوودی سەر بە شەڕناخ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەست پێکردووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکەوە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی گردی چۆلیا-ی جوودی سەر بە شەڕناخ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەست پێکردووە.

ئاشکرا کراوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە سێ ڕۆژ بەردەوام بێت. تا ئیستا لەسەر ڕودانی شەڕ هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

سوپای تورکیا هەفتەی پێشوو لە هەمان هەرێم ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دابوو و بە بێ دەستکەوت پاشەکشێی کرد.

ک-ش