لە باشوری کوردستان ٤ حاڵەتی توشبووی کۆرۆنا راگەیێندرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد ٤ حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کراوە.

بە پێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان لە ئەنجامی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی لەم ماوەیەدا سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردوە و گەڕاونەتەوە، ٤ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە پێکهاتون لە خێزانێکی ٣ کەسی و ژنێک.

 هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئێستادا هەڵگرانی ڤایرۆسەکە لەژێر چاودێری پزیشیکدان لە نەخۆشخانەی جیاکراوەی تایبەت بەم نەخۆشیە و باری تەندروستی ئەو چوار کەسەش جێگیرە.

لە لایەکی دیکەوە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراقیش بەرز بووەوە بۆ ١٣ کەس.

ز.ش