لە هەفتانین سەربازێکی سوپای داگیرکەر کوژرا
لە هەرێمی هەفتانین لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژا-ستاردا سەربازیکی سوپای داگیرکەری تورک کوژرا.
لە هەرێمی هەفتانین لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژا-ستاردا سەربازیکی سوپای داگیرکەری تورک کوژرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەم بارەیەوەی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"٢ی ئازار لە کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانین کە لە هەرێمی هەفتانین سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێک کوژرا.
٣ی ئازاریش لە کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی گۆشنەی سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ز.ش