لە هەفتانین گورز لە هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا درایەوە

لە هەفتانین گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیەکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا گورزێکی قورسیان لەو سوپا داگیرکەرە داوە و هاوکات ئاڤاشین، گارە و قەندیل-یان بۆردومان کردوە.

لەبارەی چالاکی گەریلاکانیان لە هەرێمی هەفتانین-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، دناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەتەوە و تێیدا هاتووە:

ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو لە چوارچێوەی هەڵمەت شۆڕشگێری "جەنگی هەفتانین"، لە گردی شەهید شێخموسی هەفتانین هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام داوەتەوە. لە چالاکییەکەدا مۆڵگە و حەشارگەکانی دوژمن کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە زیانی گیانی و ماددی زۆر لە دوژمن دراوە، بەڵام لەو بارەوە ئامارێکی تەواو و ورد بەردەست نەکەوتووە.

هەر ڕۆژی 30 مانگی ڕابردوو،  فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەوروبەری گوندی شکەفتی هەرێمی گارە، ڕۆژی ٣١ی مانگیش  تەپەسوری هەرێمی ئاڤاشین و گەلیی سورەدێ، بەرزایی شەهید عەگید و گەلیی شەهیدان-یان لە هەرێمی قەندیل بۆردوومان کردووە.
لە سەرجەم بۆردومانەکاندا، زیان بە هێزەکانی گەریلا نەگەیشتووە.

هـ.هـ