لە هەولێر مانگرتن بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد

نوێنەرایەتیى هەدەپە لە باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە دەستیکرد بە مانگرتنی بێسنوور.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە بۆ ئەوەى سەرنجڕاکێشەتە سەر گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەی ١٤ رۆژە لە زیندانى ئامەد دا دەستى بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

لە بەردەوامیى هەڵمەتەکانى پشتیوانیکردن لە مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن، بە پێشەنگایەتیى نوێنەرایەتیى هەدەپە لە باشووری کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە گیوڤەن مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد.

سەرەتاى چالاکیى مانگرتنەکە لە نوێنەرایەتیى هەولێر لە باشووری کوردستان بە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسى دەستیپێکرد و چەندین هاووڵاتی دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی بێسنوور کرد.

موزەیەن گیونەش نوێنەرى هەدەپە لە باشووری کوردستان رایگەیاند، تاوەکو زانیاری لەبارەى تەندروستى و ژیان و ئاسایشی ئۆجالانەوە بە دەست نەهێنن بەردەوا دەبن لە چالاکییەکەیان.

گیونەش راشیگەیاند "نابێت یاسا و پێوەرەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئۆجالان جێبەجێ نەکرێت. لە دژی کردەوەکانى دەوڵەتى تورک بەرامبەر بە گەلی کورد و ئەندامەکانمان چالاکییەکەمان بەردەوامیى دەبێت".

ر.م