لە هەولێر ٢ توشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران –نوێ کرایەوە-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان توشبوونی دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر ڕاگەیاند، کە هەردووکیان کەسی نزیکی ئەو خوێندکارەن کە لەوڵاتی ئێران گەڕابوویەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوو هەڵگری دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر تۆمارکران کە یەکێکیان پیاوێکی ٣٤ساڵان و ئەوی دیکەیان ئافرەتێکی ٣٨ ساڵانە کە دەکاتە برا و براژنێکی قوتابیە توشبووەکەی گەڕاوە لە وڵاتی ئێران کە پێشووتر کەڕەنتین کرابوو.

بەم دووکەسەوە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەشتووەتە ١٩ کەس، کە یەکێکیان چاک بووەتەوە و کەسێکیشیان گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

ز.ش