لە "هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى" گەریلادا ٢٦ سەربازى تورکیا کوژران

لە چوارچێوەى "هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانى" هەپەگەدا لە ئاگری، جۆلەمێرگ، ئیدر چالاکى ئەنجامدران. بەلانیکەمەوە لەو چالاکییانەدا ٢٦ سەربازى تورکیا کوژراون و ٤ سەنگەر و پەناگە و زرێپۆشێکى سوپای تورکیا تێکشکێنراون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیى هێزەکانى گەریلاەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

لە گەڤەر ٩ سەرباز کوژران

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆرشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، رۆژی ٢١ى ئابی ٢٠١٨ لە دژى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە کاتژمێر ٠٧:٥٠ دا لەسەر چیاى عەلی شێر لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمیرگ چالاکییەک لە دژى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدرا. گەریلا لە ٢ قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمنیان دا و لە ئەنجامدا سەنگەرێک و پەناگەیەکیان تێکشکێنرا. لەو چالاکییەدا ٧ سەربازى دوژمن کوژران.

هەروەها هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٩:٥٠ دا جارێکیتر هێرشیان کردووەتەوە سەر سەربازانى دوژمن لە چیاى عەلی شێر و لەو هێرشەشدا ٢ سەربازى ترى دوژمن کوژران.

لە چارچێلا ٣ سەنگەر تێکشکێنران و ٧ سەرباز کوژران

لە کاتژمێر ١٦:٣٠دا هێزەکانمان لە دژى یەکەیەکى دوژمن لەسەر گردی مەجلیس لە چارچێلاى ناوچەى گەڤەر لە پارێزگاى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قوررس لە سەنگەرەکانى دوژمن دران و ٣ سەنگەر تێکشکێنران و ٧ سەربازى دوژمن-یش کوژران. هێزە داگیرکەرەکان تەرمی سەربازە کوژراوەکان و هەروەها سەربازە بریندارەکانیان لە دواى چالاکییەکە بە کۆپتەرى جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستەوە.

لە ئیدر زرێپۆشێک تێکشکێنرا و ٥ سەرباز کوژران

لە چوارچێوەى هەڵمەتە سەرکەوتوانە شۆڕشگێڕییەکان لە ئەیالەتى سەرحەد دا، هێزەکانمان رۆژی ٢١ى ئابی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٣:٢٠ دا هێرشیان کردە سەر ٢ زرێپۆشى سوپاى تورکیا کە لە دەورووبەری شارۆچکەى دلوجو دا دەسوڕانەوە. هێرشەکە لە نزیکەوە کرایە سەر زرێپۆشەکان و لە ئەنجامدا گورزی قورس لە یەکێک لە زرێپۆشەکان درا و بەو هۆیەوە ئاگرى تێبەر بوو و بە تەواوى تێکشکێنرا و ٥ سەربازى ناو زرێپۆشەکە کوژران. هێزە داگیرکەرەکان لە دواى چالاکییەکە بە چەندین زرێپۆشى تر چوونە شوێنى چالاکییەکە و تەرمی سەربازە کوژراوەکانیان لە ناوچەکە دوورخستەوە.

لە ئاگری ٥ سەرباز کوژران

هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتە شۆڕشگێڕیییەکانیاندا و لە هەمان رۆژدا لە کاتژمێر ١٠:٣٠ دا لە دژ سەربازانى سەر گردی بەردەم بنکەى سەربازیى گیوربولاک لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگری چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە ٣ قۆڵەوە گورزی قورسیان لە گردە دا و بەو هۆیەوە ٥ سەربازى دوژمن کوژران و ٣ سەربازى تریش برینداربوون. هێزە داگیرکەرەکان دواى چالاکییەکە ناوچەکەیان بە تۆپ و هاوەن بۆردومانکرد.

٢ گەریلا لە بەستا شەهید بوون

رۆژی ٢٠ى ئاب، سوپاى تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی پیرۆ لە بەستاى شرنەخ  دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن. هێزە داگیرکەرەکان هاوکات لە کاتژمێر ١٢دا بە فڕۆکەی جەنگى و کۆپتەرى جەنگیى جۆرى کۆبرا دەستیانکرد بە بۆردومانکردنى ناوچەکە. بەهۆی بۆردومانەکانەوە ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون. دواتر زانیارى ورد و زیاتر لەبارەى ناسنامەى ئەو شەهیدانەوە بۆ راى گشتى بڵاودەکەینەوە".

ر.م