لە وان رێوشوێن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگیراوەتەبەر

هاوکات لەگەڵ ئەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زۆربەى یهاندا بڵاوبووەتەوە و هەزاران کەسی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، بەڵام دەوڵەتى تورک رێوشوێنى پێویستى لە دژی ئەو ڤایرۆسە نەگرتووەتە بەر و ئەو پەنابەرانەى دەچنە وان وەک پێویست پشکنیان بۆ ناکرێت.

هەموو رۆژێک لە ئێرانەوە دەیان پەنابەر دەڕۆن بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان. لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە. بۆ ئەوەش دەوڵەتى تورک سنوورەکانى لەگەڵ ئێران و عێراق داخست. سەرباری ئەوەى سنوورەکان داخراون، هێشتاش پەنابەران لە ئێرانەوە بۆ وان دەڕۆن. ئەو پەنابەرانەى دەچنە وان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت و بۆ ئەوە لە وان و ئاگری نەخۆشخانەى کاتی دروستکراون، بەڵام هیچ یەک لەو نەخۆشخانانە لە ئاستی پێویستیدا هیچ رێوشوێنێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو ڤایرۆسە نەگرتوەتەبەر و بەشێوەى سەرپێی کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

لە ناوچەى پایزئاڤای وان لەو شوێنێکدا کە دەیان پەنابەری تیادایە، ئەو تیمە تەندروستییەی بۆ پشکنینان رەوانە کرابوو بەهۆی ئەوەى پێداویستیى پشکنینان بۆ دابین نەکرابوو و بەبێ ئەوەى پشکنین بۆ ئەو پەنابەرانە بکەن، لەو ناوچەیە گەڕانەوە.

'پێداویستییە تەندروستییەکان بە ئەندازەى پێویست نین'

تیمە تەندروستییەکان لەو ناوچانەدا کە پەنابەریان تیادایە پشکنینیان بۆ پەنابەران نەکردووە و لە راپۆرتەکەیاندا نووسیوانە "لە پشکنین بۆ شوێنى ئەو کۆچبەرانە، کە لە ئێرانەوە هاتوون و بەهۆی ئەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە، مەترسیی ئەوە هەیە ئەو کەسانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بن، بەڵام بۆ پشکنینیان پێداویستیى پزیشکی وەک پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە لەبەردەستدا نییە.

لەو ناوچەیەکدا حەوشەیەکمان پیشاندرا، بەڵام هیچ مەرجێک بۆ پشکنینی تەندروستی و دابینکردنى خزمەتگوزاریى تەندروستی لە گۆڕێدا نەبوو تاوەکو تیمەکان بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن، سەرباری ئەوەش تیمی پزیشکیمان کەمە و جگە لەوەش پێداویستیى پێویست بۆ خۆپاراستنى تیمەکانى پزیشکی دابین نەکراوە، لەبەر ئەوانەش پشکنین بۆ ئەو پەنابەرانە نەکراوە".

ژ.ت