لە وان سەدان هەزار کەس رژانە گۆڕەپانى نەورۆز
لە شاری وانى باکووری کوردستان سەدان هەزار کەس بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە و بە وتنەوەى دروشمی بەرخودان رژانە گۆڕەپانى نەورۆز.
لە شاری وانى باکووری کوردستان سەدان هەزار کەس بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە و بە وتنەوەى دروشمی بەرخودان رژانە گۆڕەپانى نەورۆز.
نەورۆزى ئەمساڵ لە وان لە ژێر دروشمی "کۆتایى بە گۆشەگیرى دەهێنین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین" بەڕێوەدەچێت. سەدان هەزار هاووڵاتی لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە کۆبوونەتەوە و روویان لە گۆڕەپانى نەورۆز کرد.
گەلی وان لە گۆڕەپانى نەورۆز بە جلوبەرگی نەتەوەیى و خۆماڵییەوە و بە ئاڵاى سەوز و سوور و زەردەوە خۆیان رازاندووەتەوە و بێ پسانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەڵێنەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە هەموو ناوچەکەدا دەنگ دەداتەوە.
چاوەڕێ دەکرێت سەزای تەمەلی هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە بەشداری ئاهەنگى پیرۆزبایى نەورۆزی وان ببێت و وتەیەک پێشکەش بکات.
ر.م