لە وان لەدژی توندوتیژی دژی ژنان کۆمەڵەیەکی نوێ دامەزرا

لە وان لەدژی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان کە لەم ساڵانەی دواییدا زیادیکردووە، کۆمەڵەیەکی نوێ دامەزرا. مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵەی ستاری ژنان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەبرێت.

لەم ڕۆژانەدا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان دەکرێتەوە، لەدژی توندوتیژی سەر ژنان و کوشتنی ژنان لە وان کۆمەڵەیەکی نوێ دامەزرا.

کۆمەڵەی ستاری ژنان بە پێشەنگایەتی حەوت ژن دامەزراوە و دەیانەوێت بەرگری لەو ژنانە بکەن کە توندوتیژیان لە بەرانبەریان ئەنجامدەدریت و کۆمەڵگا هوشیار بکەنەوە.

'توندوتیژی کێشەیەکی نێودەوڵەتیە و پێویستە ڕێگری لێبکرێت'

سەراپ گوڤەنچ وتەبێژی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، توندوتیژی بەرانبەر ژنان لە جیهان بڵاوبووەتەوە و یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی تورکیایە و بۆ کێشەیەکی نێودەوڵەتی گۆڕاوە.

گوڤەنچ وتیشی، "ئەو کارانەی لە ڕووی نێودەوڵەتی و نێونەتەوەیی ئەنجامدەدرێت پیشان دەدەن کە توندوتیژی گەردونییە. کێشەیەکی گەورەیە. کێشەکە نە تەنها بە هێزی فیزیکی یان بە مەسەلەیەک کە پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە، بەڵکو ئەم کێشەیە پەیوەندی بە هەموو کەسێکەوە هەیە. نابێت بە تەنها توندوتیژی وەک توندوتیژی فیزیکی ببینین. کێشەکە بە دەرونی، کۆمەڵایەتی، زایەندی و توندوتیژی قسەکردن، شەڕ و ئابۆریش زیادیکردووە. ژنان بە تەنها لەبەرئەوەی ژن بووەنەتە ئامانج.

'پێشنیاری چارەسەریمان هەیە'

گوڤەنچ ڕایگەیان، پێویستە ئەو ژنانەی دەبنە ئامانج بەهێزتر بپارێزرێن و وتی، "بۆ پاراستنی ژنان پێویستە خزمەتێکی گەورە بکرێت. ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەیە ئەوەیە کە کۆمەڵگا تێبگات و پێشنیارمان بۆ چارەسەری بۆ کۆمەڵگا هەیە. نابێت توندوتیژی دژی ژنان وەک پرسێکی تاکەکەسی ببینرێت، کێشەکە پەیوەندی بە کۆمەڵگا، نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییشەوە هەیە و کاریگەریەکی نەرێنی دروست دەکات. ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی یەکلایەنە چارەسەر نابێت.

گوڤەنچ وتیشی، "کۆمەڵگا پێویستە پشتگیری لە ژنان بکات. هیچ شتێک ناتوانێت توندوتیژی پیاوان لەدژی ژنان بە ڕەوا پیشان بدات. کۆمەڵەکەمان دەبێتە دەنگی هەزاران ژنان."

ف.ق