لە وان مەترسی لەسەر ئەو باڵەخانانە هەیە کە لە بوومەرلەرزەدا زیانیان بەرکەوتووە

لە وان و ناوچەکانی بە سەدان باڵەخانە بە هۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ زیانیان بەرکەوتووە. نیگەرانی لەوە هەیە ئەگەر بوومەلەرزەیەک بە پڵەیەکی کەمیش ڕووبدات، ئەو باڵەخانە و خانووانە بڕوخێن و دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتیان.

لە ساڵی ٢٠١١ دا لە وان و ناوچەکانی بوومەلەرزەیەک ڕوویدا و تا ئێستاش خەڵک بەو هۆیەوە دەناڵێنێت. بە سەدان باڵەخانە هەن کە بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری پێگەیاندوون. دەوترێت ئەگەر بوومەلەرزەیەکی بە پڵەیەکی کەمیش ڕووبدات، ئەو باڵەخانە و خانووانە بڕوخێن و دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتیان.

بە هۆی بوومەلەرزەکەی خۆی و سەڵماسی ڕؤژهەڵاتی کوردستان کە بە پلەی ٥.٧ ڕوویدا لە ناوچەی ئەلباکی وان ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسیش برینداربوون و بە سەدان خانوو و کان رووخان.

لە وان و ناوچەکانی کە هەموو کاتێک بوومەلەرزە لێی ڕوودەدات، باڵەخانەیەکی زۆر زیانیان بەرکەوت و ئەوەش بووەتە جێگای مەترسی. لە ناوچەکانی ڕێگای ئارموش، توشبا، ئارتێمێتان و ئەردیشی وان لە هەموو کۆڵان و گەڕەکێک باڵەخانەی زیانلێکەوتوو دەبینرێن. لەگەڵ ئەوەشدا بە هەزاران باڵەخانە هەیە کە زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە بەڵام بە بەرتیل حکومەت وەک باڵەخانەی نیو زیانلێکەوتوو لەقەڵەمیداوە. هاوڵاتیانی وان و ناوچەکانیشی بە ترسەوە لەناو ئەو باڵەخانانەدا دەژین.

'ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتە بەر'

ئەگەر باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان برووخێن بە سەدان کەس گیان لەدەستدەدەن. لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیان زۆر جار سەردانی بەرپرسان دەکەن، بەڵام تا ئێستا رێوشوێن نەگیراوەتە بەر. ئەو هاوڵاتیانەی زیانی زۆر بەر خانووەکانیان کەوتووە، بە هۆی هەژاری و بێدەرفەتی ناتوانن خانووەکانیان ونوژەنبکەنەوە. هاوڵاتیان دەڵێن، ئەوان ناتوانن خانووەکانیان نووژەنبکەنەوە و حکومەتیش ئەوانی پشتگوێخستووە.

ف.ق