لە وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و هاوسەرۆک شارەوانیى باگجیان دەستگیرکرد

لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ناوچەکانى ئەردیش و قەلقەلیی وان، هاندان باگجی هاوسەرۆک شارەوانیى قەلقەلی و ٣ کەسى تر دەستگیرکران.

پۆلیس لە ناوچەی قەلقەلیی وان هەڵیکوتاسەر ماڵان و ٤ کەسى دەستگیرکرد.

پۆلیس لە وان لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و هاندان باگجی هاوسەرۆک شارەوانیى قەلقەلی-یان دەستگیرکرد.

هەر لەو هەڵکوتانەدا لە ناوچەی قەلقەلی زوبەیر باگجی و کەسێکى تر کە ناوەکەى نازانرێت دەستگیرکران.

هەروەها لە ناوچەى ئەردیشی وان پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەری هەدەپە ئایفەر سایات لە گەڕەکى یەشیلۆڤا و ئایفەر سایات-یان دەستگیرکرد.

ر.م