لە وان ١٣ زیندانیی دیکە چارەسەر نەکران
ئەو زیندانییانەی لە وان مەرجی نەخۆشخانە و سەپاندنیان قبوڵ نەکرد و گەڕانەوە گرتووخانە و هێشتا چارەسەریان بۆ نەکراوە.
ئەو زیندانییانەی لە وان مەرجی نەخۆشخانە و سەپاندنیان قبوڵ نەکرد و گەڕانەوە گرتووخانە و هێشتا چارەسەریان بۆ نەکراوە.
١٧ زیندانیی سیاسی، کە چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژووی مردنیان بە سەربەرزییەوە تەواو کرد، بردبوونیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی هەرێمی وان و ناوەندی پزیشکی دورسون ئۆدەباشیی ساڵی سەدی. ١٣ بەرخودێری رۆژووی مردن، کە بردبوونییانە ناوەندی پزیشکی دورسون ئۆدەباشی رایانگەیاند، هەلومەرجەکانی نەخۆشخانەکە باش نین و بەهۆی ئەوەی چارەسەریان قبوڵ نەکردووە بردنیانەوە بۆ گرتووخانە. لەگەڵ ئەوەی، کە ٦ رۆژیش بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕیوە هێشتا چارەسەری زیندانییەکان نەکراوە.
کەسوکاری زیندانییەکان چوون بۆ سەردانیان و گوتیان، دەترسن دۆخی تەندروستیی رۆڵەکانیان خراپتر بێت. بنەماڵەکان دەیانەوێت دەستبەجێ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بێنە دەنگ.
بنەماڵەکان رایانگەیاند، پێویستە دەست بە چارەسەرییەکانیان بکرێت و وتیان: "لە چاوپێکەوتنی هەفتانەدا رۆڵەکانمان وتیان، بەهۆی ئەوەی هەلومەرجەکانی نەخۆشخانە پاکوخاوێن و ناتەندروست بوو، قبولیان نەکردووە چارەسەر بکرێن. رۆڵەکانی ئێمەیان بردووەتە ناوەندی پزیشکی و لێکۆڵینەوەی دورسون ئۆدەباشی ساڵی سەدی. ویستوویانە لە ژێر نەخۆشخانەکە لە شوێنێکی وەکو ژێرزەمین چارەسەریان بکەن. ئەو شوێنەی زیندانییەکانیان بردبوو بۆ چارەسەرکردن، بێ هەوا، بێ پەنجەرە، کەڕووکردوو و پڕبووە لە زبڵ. بەهۆی ئەو هەلومەرجەوە رۆڵەکانمان قبولیان نەکردووە لەوێ چارەسەر بکرێن".
کەسوکاری زیندانییەکان بەهۆی ئەوەی رۆڵەکانیان هێشتا چارەسەرییان بۆ نەکراوە هەڵوێستیان نیشاندا و وتیان: "پێویستە دەستبەجێ رۆڵەکانمان ببرێنە نەخۆشخانەیەکی باش. پێویستە زوو چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی تەندروستییان باش ببێت. ئێمەی کەسوکاری زیندانییەکان بەردەوام بەدوای رۆڵەکانمانەوە بووین. ئەگەر پێویست بکات دیسان دەڕژێینەوە ناو گۆڕەپان و شەقامەکان. با ئیدی ئەو کارە ناحقوقی و نایاساییە نەکەن و رۆڵەکانمان چارەسەر بکەن. هەروەها پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و حیزب زوو پەیوەندی بکەن و بەدواداچوون بکەن".
ر.م