لە وان ١٥ سیاسەتمەداری ژن دەستگیرکران

لە شاری وان لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا جازیە دومان هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای، بە گشتی ١٥ سیاسەتمەداری ژن دەستگیرکران.

لە شاری وان و ناوچەکانی توشبا، ڕێگەی ئارمووش و ئەرتەمێنتان پۆلیسی ئاکەپە بەسەر ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانەدا گرت و لە ئەنجامدا ١٥ سیاسەتمەداری ژنی دەستگیر کرد.

ئەو سیاسەتمەدارانەی کە دەستگیرکراون ئەمانەن:

جازیە دومان هاوسەرۆکی شارەوانی سارای، ئەدیبە بابوور بەرێوەبەری هەدەپەی وان، ڕۆژبین ئاکداغ کاندیدی پەرلەمانی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، موقەدەس کاراکۆچ کاندیدی پەرلەمانی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، خەندان کاراکۆیون ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئارتەمێنت، بەرکان کزلبۆغا یاریدەدەری هاوسەرۆکی شارەوانی تووشبا، هاوار دەریا ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد، هاتیجە ئاکداغ ئەندامی ئینسیاتیفی دایکانی ئاشتی و نەریمان ئورار بەڕێوەبەری دەبەپە.

سیاسەتمەدارە ژنەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترانەوە.

ف.ق