لە وان ١٧ کەس دەستگرکران

هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورک لە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە وان و ناوچەکانى دەورووبەریدا ١٧ هاووڵاتی و سیاسەتمەداری کوردیان دەستگیرکرد.

هێزە تایبەتەکانى پۆلیس و دەستەى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بەیانیى ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە وان و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و ١٧ هاووڵاتی و سیاسەتمەداریان دەستگیرکرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنگیز تەموی و ئەرهان بۆراک لە ناو کەسە دەستگیرکراوەکاندان.

کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی وان کراون.

ژ.ت