لە وان ٣٠ پەنابەر بەرلەوەی لەسەرمادا ڕەقببەنەوە، ڕزگارکران

لە ناوچەی وەستانی پارێزگای وانی باکووری کوردستان ٣٠ پەنابەر بەرلەوەی بە هۆی سەرما و کڕێوە و بەفرەوە ڕەقببنەوە، دۆزرانەوە و ڕزگارکران.

لە دەوروبەری دەریاچەی وان زیاتر لە ٣٠ پەنابەر کە بە تەنها هێلرابوونەوە، بەرلەوەی لە سەرمادا ڕەقببنەوە دۆزرانەوە. بە پێی زانیاریەکان پەنابەران بە کەشتیەک بەرەو بەدلیس دەچوون و لە نزیک ناوچەی وەستان لە دەوروبەری دەریاچەی وان بە تەنها بەجێهێلرابوون.

هاوڵاتیان کە پەنابەرانیان بینی، پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و بەرلەوەی لەسەرمادا ڕەقببنەوە ڕزگارکران. بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، ڕێگای ناوچەکە گیرابوو و هێزەکانی پۆلیس بە دوو کەشتی خۆیان گەیاندە ناوچەکە.

بۆ ڕزگارکردنی زیاتر لە ٣٠ پەنابەر لە مینای ئاکدامار تیمەکانی تەندروستی و ئافات و جەندرمە ئامادەبوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە گەڕەکی ساری چیمەن لە ناوچەى ئەبخێى پارێزگای وانیش ١٣ پەنابەر بەهۆی گەردەولول و بە پێی میدیا فەرمیەکانی وان١٠ کەسیان هاووڵاتیی ئەفغانین و ٣ کەسی تریشیان خەڵکی کۆبانێن.

ف.ق